له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان به‌ ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی

زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵن

له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی پاسێك له‌ ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان به‌ ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون كه‌ زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵن. 

وته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی ویلایه‌تی فه‌ڕه‌ح موهیبه‌ڵا مهیب ڕایگه‌یاند: پاسێكی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر له‌ڕێگای خێرای نێو‌ان قه‌نده‌هار و هه‌ڕات بۆمبێك كه‌ له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان داندرابووه‌وه‌ پێیدا ته‌قیه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ به‌لایه‌نی كه‌م 34 كه‌س كوژران و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه‌ زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵن. 

هه‌روه‌ها فاروق براكزی وته‌بێژی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و ویلایه‌ته‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ ژماره‌ی قوربانییه‌كان به‌رزتربێته‌وه‌ .