له‌ دوو هێرشی چه‌كداریدا 27 كه‌س له‌ئه‌مریكا كوژران و 40 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون

له‌ ویلایه‌تی ئۆهایۆ و شاری ئه‌لپاسۆ

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ئاكامی ته‌قه‌كردن له‌ ویلایه‌تی ئۆهایۆی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك كوژراوو برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی خۆجێی ئه‌مریكا بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشتۆته‌ حه‌وت كه‌س و چه‌ند بریندارێكیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها پۆلیس به‌دوای ته‌قه‌كه‌ری دووه‌م ده‌گه‌ڕێت كه‌ به‌ ئۆتومبێلێك له‌ جۆری جیب له‌شوێنه‌كه‌دا هه‌ڵاتووه‌.

دوێنیش پۆلیسی شاری ئه‌لپاسۆ سه‌ربه‌ ویلایه‌تی تێكساس باشووری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ هێرشێكی چه‌كداریی له‌ناو مۆڵێكی شاره‌كه‌دا روویداو و له‌ ئاكامدا، 20 كه‌س كوژران و ٤٠ی دیكه‌ش برینداربوون.

تۆڕی "CBS" بڵاویكرده‌وه‌، پۆلیسی شاری ئه‌لپاسۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، كه‌سێكی سپی پێستی ٢٠ ساڵان كه‌ گومان ده‌كرێت له‌ هێرشه‌كه‌دا تێوه‌گلابێت له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك