چله‌ی ماته‌مینی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا به‌رێوه‌چوو

پێش چل ڕۆژ ژیانئاوایی لێ كردین

له‌ هۆڵی ڕۆشنبیری ؛ سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان چله‌ی ماته‌مینی بۆ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا ساز كرا.

له‌رێوره‌سمه‌كه‌دا وتاری هه‌ریه‌ك له‌ سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و عوسمان موفتی و مه‌غدید حاجی و ئازاد عه‌بدلواحد و بنه‌ماڵه‌كه‌ی خوێنرایه‌وه‌ ،پاشان  ئه‌مین بۆتانی شاعیریش به‌ پارچه‌ شیعرێك بۆكۆستی كۆچی دوایی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا خوێندوه‌ .

شایانی باسه‌ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا پێش چل ڕۆژ ژیانئاوایی لێ كردین كه‌ كاره‌كته‌رێكی زیندووی به‌رچاوی نێو ناوه‌ندی ڕۆشنبیری و نووسین و ڕاگه‌یاندن بوو ؛ به‌ له‌ ده‌ستدانی ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه‌ ؛ كۆڵه‌كه‌یه‌كی پته‌و و ستوونێكی گرنگی دنیای نووسین ڕووخا و زیانێكی گه‌وره‌ به‌ر بزاڤی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی وڵاته‌كه‌مان كه‌وت.

كوردستان تیڤی/ كامران