ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ردانى عێراق ده‌كات

بەشداری لە كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجومەنی هاریکاری نێوان عێراق و توركیا ده‌كات

فاتح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا رایگەیاند؛ بریاره‌ لەکۆتایی ئەمساڵدا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانى سەرۆک کۆماری تورکیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجومەنی هاریکاری نێوان عێراق و توركیا، سه‌ردانى به‌غدا بكات.

وتیشی" ئەو سەردانەى ئه‌ردۆغان دەبێتە هۆی گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و عێراق، ئەوەش دوای ئەوەی له‌ ماوەی رابردوودا چەندین بەرپرسی جیاجیای هەردوو وڵات، بۆ هەماهەنگی زیاتر لەسەر چەندین دۆسیە و پرسی هاوبەشی نێوان عێراق و تورکیا، سەردانی یه‌كتریان کردوە.