به‌وێنه‌ .. دووەم حاجی کوردستان کۆچی دوایی کرد

به‌نه‌خۆشى


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 10 ى 8 ى 2019 دوای گەیشتن بە خاکی پیرۆزی عەرەفە، حاجیە معبوب مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان لە تەمەنی 68 ساڵی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت ، حاجیه‌ معبوب مسته‌فا خەڵکی شاری هەڵەبجەیە 

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت دووه‌م حاجی هه‌رێمی كوردستان  له‌سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌مساڵ كۆچی دوایی كرد 


رۆژى 31 ى 7 ى 2019  لە شاری مەککە، یەکەم حاجی کورد بە ناوی (سرمێ رەمەزان یوسف) کە خەڵکی زاخۆیە،  لە کاتی سەردانکردنی حەرەمی پیرۆز، لەناو حەرەمدا کۆچی دوایی کرد

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز