له‌ كاری شوانی بۆ پۆستی وه‌زیری خوێندنی باڵا

له‌ساڵی ١٩٨٢ چوون بۆ فه‌ره‌نسا

(نه‌جات فالۆ به‌لقاسم) ئافره‌تێكه‌ له‌ دایك بووی مه‌غریبه‌ له‌ سالی ١٩٧٧، له‌ منداڵی شوانی مه‌ڕ و ماڵات بوو، له‌گه‌ڵ دایكی و خێزانیان ،له‌ساڵی ١٩٨٢ چوون بۆ فه‌ره‌نسا.

 له‌م وڵاته‌ به‌رده‌وامی به‌ خوێندن ده‌دات تا چه‌ندین بڕوانامه‌ به‌ده‌ست هێنا وه‌كو بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریس له‌ زانستی رامیاری له‌ زانكۆی پاریسی پێنجه‌م  و ره‌گه‌زنانه‌مه‌ی فره‌نسی وه‌رده‌گرێت، چه‌ندین پۆستیش وه‌رده‌گرێت  له‌ بواری سیاسی و كاری پارێزه‌ری كارده‌كات ، چه‌ندین به‌رپرسیاره‌تی و رێكخراوی ده‌كات، له‌دوا یدا بوو به‌ وه‌زیری خوێندنی باڵا ، له‌ كابینه‌كانی پێشووش وه‌زیری وه‌رزش و لاوان بووه‌.

شایانی باسه‌(نه‌جات فالۆ به‌لقاسم)  له‌ والی خۆی له‌  تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبوك وێنه‌ی شوانی و مه‌ڕه‌كانی داناوه‌ ،كه‌كاتی خۆی شوانی مه‌ڕ بووه‌ له‌ وڵاتی مه‌غریب .

سه‌رچاوه‌/ خه‌لیج ئۆنلاین

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv