ئافره‌تێك كاری خۆبه‌خشی له‌نێو كه‌مپێك ده‌كات
به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه له جه‌ژنی قوربان، ئافره‌تێكی چالاكوان له سنووری سلێمانی له نێو كه‌مپێكی ئاواره‌كانی كوردانی رۆژئاوا هه‌ستا به رازاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئافره‌ت.
شلێر لیمۆ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی چوونه‌ته نێو كه‌مپه‌كه، به زاری كرمانجی راگه‌یاند: بیرمان له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌و ئاوارانه له رووی ماددیه‌وه دۆخیان خراپه‌و نزیكیش ده‌بینه‌وه له‌جه‌ژن بۆ ئافره‌ت له‌و كاته زیاتر پێویستی به‌وه‌یه خۆی بڕازێنێته‌وه، بۆیه بڕیارماندا كارێكی خۆبه‌خشی بكه‌ین وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یم به‌هاوكاری CDO وه ئاڵای هاوڕێم، سه‌ردانی كه‌مپی ئاشتیم كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم چه‌ند كارێكی ڕازاندنه‌وه ئه‌نجام بده‌م بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌كه‌مپی ئاشتین.
جێگای ئاماژه بۆكردنه" كه‌مپی ئاشتی زیاتر له (١١٠٠٠) كه‌سی تێدایه به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه‌ی تووشی وڵاته‌كه‌یان بووه كوردستانیان به په‌ناگه‌یه‌كی ئارام داناوه و تا ئێستا لێره ژیان به‌ڕێ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
- Log in to post comments