له‌ ئه‌جامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی فیدڕاڵ دوو پۆلیس كوژران

دووی دیكه‌ش بریندار بوون

له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵی له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی داقووق له‌ باشووری كه‌ركوك، دوو پۆلیس كوژران و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.

له‌ باره‌ی هێرشه‌كه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی داقووق به‌ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 10:12 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو له‌ سنووری گوندی " عه‌لی سه‌رای كاكه‌یی" سه‌ر به‌ ناحیه‌ی داقووق له‌ باشووری كه‌ركوك چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر  خاڵێكی سه‌ربازی فه‌وجی 1ـی لیوای 18ـی فرقه‌ی 5ـی پۆلیسی فیدڕاڵی عێڕاق.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ئه‌نجامدا دوو پۆلیس به‌ناوه‌كانی "جاسم محه‌مه‌د جومعه‌" له‌ دایكـ بووی 1992ى  خه‌ڵكی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، و "عه‌لی ئه‌كبه‌ر عه‌لی غالب" له‌دایكـ بووی 1993ى خه‌ڵكی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر كوژران ودوو پۆلیسی دیكه‌ش به‌ناوه‌كانی "تۆفیق هه‌میم ناسر" له‌دایكـ بووی 1995 كه‌ خه‌ڵكی پارێزگای نه‌جه‌فه‌ و "یاسر محه‌مه‌د ئیبراهیم" له‌دایكـ بووی 1980 خه‌ڵكی پارێزگای بابل برینداربوون و برینی یه‌كێكیان قورسه‌.

په‌یامنێر/ هه‌ڵۆ جه‌باری