ڕه‌وشى كه‌ش و هه‌واو پله‌ی گه‌رمی دووەم و سێیەم ڕۆژی جەژن ڕاگەیەندرا

پله‌كانى گه‌رمی له‌پارێزگاكانى هه‌رێم نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌50 پله‌ى سیلیزی


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕه‌وشى كه‌ش 
 و هه‌وا و پله‌كانى گه‌رمی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرده‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان  ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت هەروەها خێرایی با زیاد دەکات.


 به‌رزترین پله‌ی گه‌مای ئه‌مڕۆ و سبه‌ى ‌هه‌ولێر 46 پله‌ ده‌بێت .

له‌ پارێزگای سلێمانی سلێمانی  ئه‌مرۆ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 44 پله‌ ده‌بێت و به‌رزترین  43 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت 

له‌پارێزگای  دهۆك ئه‌مرۆ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 45 پله‌ و سبه‌ش به‌رزترین پله‌ 43 ده‌بێت 

له‌پارێزگای  كه‌ركوك به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای ئه‌مڕۆ 48 پله‌ ده‌بێت بۆ سبه‌ش  48  پله‌ى سیلیزی ده‌بێت 

1111


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز