ئه‌مریكا: ئێران ئازادانه‌ چه‌ك به‌ گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان ده‌فرۆشێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سزاكانی چه‌ك بۆ سه‌ر تاران هۆشداری ده‌دات


مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌باره‌ی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سزاكانی چه‌ك بۆ سه‌ر تاران هۆشداری ده‌دات.

 پۆمپیۆ له‌ تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ ئیران به‌ ئازادانه‌ چه‌ك به‌ گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان ده‌فرۆشێت و قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئیران به‌ ئازادانه‌ سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی ئیران ده‌كات. 

پۆمپیۆ داواشی له‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ كه‌ كۆتایی به‌و ره‌فتارانه‌ی ئیران بهێنن كه‌ نائارامی و سه‌قامگیری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست لێده‌كه‌وێته‌وه‌. 

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ به‌ هاوكاری چوارده‌ وڵاتی ئه‌ندام له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كۆتایی به‌ مامه‌ڵه‌كردن و بازرگانی كردنی تاران له‌ رێگه‌ی كرین و فرۆشتنی چه‌ك له‌ ناوچه‌كه‌ بكات.