كۆبوونه‌وه‌ى 3 قۆڵی له‌نێوان ئێران و رووسیا و ئه‌زه‌ربایجان بۆ كاتێكى نادیار دواخرا

بریار بوو سبه‌ى به‌رێوه‌بچێت


بریاربوو سبه‌ی چوارشه‌مه‌ كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان ئیران و رووسیا و ئه‌زه‌ربایجان له‌ سوچی رووسیا به‌رێوه‌ بچێت، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ كاتێكی نادیار دواخرا. 


له‌مباره‌یه‌وه‌ په‌رویز ئیسماعیلی جێگری ئۆفیسی راگه‌یاندنی حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئیران رایگه‌یاند كه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ هۆكاری گرفتی هونه‌ری و به‌ رێككه‌وتنی هه‌ر سێ وڵات دواخراوه‌.

ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی تۆكمه‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر سێ وڵات له‌ بواره‌كانی ئابووری و په‌یوه‌ندییه‌ ناوچه‌ییه‌كان  ئه‌نجام ده‌دران. جێی ئاماژه‌یه‌ هه‌رسێ وڵات له‌ رووی شوێنكه‌وته‌ی جوگرافییه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی ئابووری و سیاسی به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌یانبه‌ستێته‌وه‌ و هه‌ر سێ وڵات به‌رده‌وام كۆبونه‌وه‌ له‌ پێناو هاوكاریكردنی ئابووری ده‌كه‌نه‌وه‌.