ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی: سعوودیه‌ و ئیمارات هه‌وڵی دابه‌شكردنی یه‌مه‌ن ده‌ده‌ن

خامنه‌یی له‌ تاران پێشوازی كردووه‌ له‌ گوته‌بێژی حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن

رابه‌ری دینی ئێران ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاند كه‌ سعوودیه‌ و ئیمارات هه‌وڵی دابه‌ش كردنی یه‌مه‌ن ده‌ده‌ن و داواشی كرد دژی ئه‌مه‌ بوه‌ستنه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ئۆفیسی رابه‌ری دینیدا هاتووه‌ كه‌ خامنه‌یی له‌ تاران پێشوازی كردووه‌ له‌ گوته‌بێژی حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام.

عه‌لی خامنه‌یی له‌باره‌ی جه‌نگی یه‌مه‌نه‌وه‌ ده‌ڵێت، "سعوودیه‌ و ئیمارات به‌دوای دابه‌شكردنی یه‌مه‌نه‌وه‌ن. ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز دژی ئه‌م پیلانه‌ بوه‌ستنه‌وه‌ و یه‌كپارچه‌یی خاكی یه‌مه‌ن بپارێزن".

خامنه‌یی هه‌روه‌ها به‌توندی ره‌خنه‌ی له‌ سزاكانی ئه‌مریكا گرتووه‌ بۆسه‌ر ئێران و ده‌ڵێت، "ئێران سه‌ره‌ڕای سزای ٤٠ ساڵه‌ی كه‌ به‌سه‌ریدا سه‌پاوه‌، بۆته‌ خاوه‌نی هێزێكی گرنگ له‌بواری چه‌كی به‌رگریدا.