داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر گوندێكی حه‌ویجه‌ و چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبیی كوشت

له‌گوندی بورغولییه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ هێرشێكدا بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ له‌ باشووری كه‌ركوك چه‌كدارێكی ئه‌و گرووپه‌ی كوشت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌سته‌ی حه‌شدی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند: فه‌وجی پێنجی سه‌ر به‌ لیوای 56ی حه‌شدی شه‌عبی توانیویانه‌ هێرشێكی چه‌كدارانی داعش  له‌ گوندی بورغولییه‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: له‌ئاكامی رووبه‌رووبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش، چه‌كدارێكی حه‌شی شه‌عبی كوژراوه‌.

555

                                                  وێنه‌ی چه‌كداره‌ كوژراوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / میدیای عێراق