ڤیدیۆ.. سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای عێراق ده‌كات

سوپاكه‌ به‌ سوپایه‌كی به‌كرێگیراو له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات

سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای عێراق ده‌كات و سوپاكه‌ش به‌ سوپایه‌كی به‌كرێگیراو له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.

شێخ یوسف ناسری، جێگری سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با كه‌ گرووپێكی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبییه‌، له‌ میانه‌ی دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌كه‌ناڵی ئه‌لئیتیجا رایگه‌یاند: سوپای عێراق، سوپایه‌كی به‌كرێگیراوه‌و داواشی كرد سوپاكه‌ هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌و ئه‌ركه‌كه‌ی راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی بكرێت.

هه‌روه‌ها داوا ده‌كات وه‌زاره‌تی به‌رگری بدرێته‌ حه‌شدی شه‌عبی ، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیانی عێراق بكات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / یه‌س عێراق