جووتیارێكی قه‌زای سۆران به‌رهه‌می جیاواز به‌رهه‌م دێنێت
14/8/2019 - 19:17
جیاواز له جووتیاره‌كانی تر جووتیارێكی قه‌زای سۆران ته‌ماته‌ی به‌رهه‌م هێناوه كه هه‌ر دانه ته‌ماته‌یه‌ك زیاتر له یه‌ك كیلۆ گرامه.
جووتیاره‌كه به‌ناوی فه‌رحان كه‌ریم كه دانیشتووی گوندی سیتكانه سه‌ر به شاره‌دێی دیانا به زاری كرمانجی راگه‌یاند: هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه جووتیارم، شاره‌زایه‌كی باشم دروست كردووه له بواری كشتوكاڵ، ئه‌م ساڵ جۆره تهماتێكم به‌رهه‌م هێناوه كه كێشی هه‌ر دانه ته‌ماته‌یه‌ك له یه‌ك كیلۆ زیاتره، ته‌نها به‌رهه‌می ته‌ماته‌ش نا به‌ڵكو بگره پیازم به‌رهه‌م هێناوه كه هه‌ر دانه‌ی نیو كیلۆ زیاتر بووه، شووتیم به‌رهه‌م هێناوه یه‌ك دانه‌ی زیاتر بووه له 28 كیلۆ.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
- Log in to post comments