سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا به‌جلی ئافره‌تان ده‌ركه‌وته‌وه‌

له‌ نووسینگه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی له‌ نێو كۆشكی سپی

له‌كۆشكی جێفری ئه‌بستین، ملیاردێری ئه‌مریكی كه‌ له‌سه‌ره‌تاكانی مانگی رابردوودا كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا، تابلۆیه‌ك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ بێڵ كلینتۆن، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا به‌جلی ئافره‌تانه‌وه‌ له‌ نووسینگه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی له‌ نێو كۆشكی سپی دانیشتووه‌.

ئه‌و جله‌ی له‌به‌ر كلینتۆندایه‌ تاراده‌یه‌كی زۆر به‌جلی مۆنیكا لوێنسكی یان به‌ ئه‌و جله‌ی هیلاری كلینتۆنی هاوسه‌ری ده‌چێت، كه‌ له‌ئاهه‌نگی دیارییه‌كانی ناوه‌ندی كینیدی پۆشیبووی.

له‌ تابلۆكه‌دا كلینتۆن پێڵاوێكی پاژنه‌ به‌رزی له‌پێكردووه‌و ده‌م به‌خه‌نده‌یه‌ و به‌ده‌ستی ئاماژه‌ بۆ شتێك ده‌كات.

3355

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / میدیای ئه‌مریكا