نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی كورد " فه‌خره‌دین تاھیر"  كۆچی دوایی كرد

له‌ ساڵی 1955 له‌دایك بووه‌

شه‌وی رابردوو 16/8/2019 دكتۆر فه‌خره‌دین تاھیر رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و ھونه‌رمه‌ند له‌ هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.

كاكه‌ فه‌خره‌دین كه‌ ساڵانێك بووله‌ تاراوگه‌ ده‌ژیا له‌ وڵاتی سوید. ئه‌و زاته‌ ڕۆژنامه‌نووسێكی لێهاتووبوێربوومافخوازێكی كێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌ به‌شخوراو ه‌كه‌ی بوو هه‌تا له‌ئه‌وروپا ده‌ژیا له‌زۆربه‌ی بۆنه‌كان به‌ ماته‌م و به‌خۆشی ئاماده‌یی هه‌بوو،

د. فه‌خره‌دین تاھیر، له‌ ساڵی 1955 له‌دایك بووه‌ ، له‌ ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا كۆچی دواییكرد ، یه‌كێك بوو له‌ نووسه‌ره‌ دیاره‌كانی كورد

چه‌ندین ساڵ وه‌ك رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و شێوه‌كار و شانۆكار خزمه‌تی به‌ بواری میدیا و ھونه‌ری كوردی كردووه‌.

ساڵانێك له‌ سوید ژیاوه‌ و ماوه‌یه‌ك بوو گه‌ڕابووه‌وه‌ شاری ھه‌ولێر و شه‌وی ڕابردوو 16/8/2019 له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ كۆچی دوایی كردووه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17/8/2019 ته‌رمی خوالێی خۆشبێت له‌ گۆڕستانی كه‌سنه‌زان به‌ خاك سپێردرا..

كوردستان تیڤی/ كامران