سبەی مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەكرێت

دابەشكردنی موچە بەردەوامە


وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لەدابەشكردنی موچەی مانگی 5 بەردەوامەو سبەینێ موچەی وەزارەتێک دابەشدەكرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە گەنجینەکانەوە دەست راگه‌یه‌ندنه‌كان كه‌وتووه‌، سبەینێ 19ی 8ی 2019، موچەی مانگی 5ی وەزارەتی داد دابەشدەكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەهۆی پشووی جەژنەوە دابەشكردنی مووچەی سەرجەم  دام و دەزگاکانی حکومەت دوا كه‌وت، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا دابه‌شكردنی موچه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خێراتر دابه‌ش ده‌كرێت.