لە بارەی دابەشکردنی مووچە روونکردنەوە دەدرێت

تا 24 ى 8 مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كان دابه‌شده‌كرێت


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18 ى 8 ى 2019  مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ری  دابه‌شده‌كرێت 


سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی وتیشى دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت و دوا ناکەوێت 


 سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت  له‌ رۆژانی داهاتوودا به‌پێی خشته‌ی ئاماده‌كراو  مووچه‌ی سه‌رجه‌م  شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت  کە تائێستا وەریان نەگرتووە 


راشیگه‌یاند تا 24 ى 8 ى 2019 سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كان مووچه‌ وه‌رده‌گرن 


ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز