پەرلەمان دەست دەكات بە لابردنی پارێزبەندی لەسەر 21 پەرلەمانتار
19/8/2019 - 19:33
پهرلهمانتارێكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق رایگهیاند: لەسەرەتای وەرزی سێیەمی یاسادانان، پەرلەمان دەست دەكات بە لابردنی پارێزبەندی لەسەر 21 پەرلەمانتار.
ئهمرۆ دووشهممه حسێن عەلی له كۆنگهرهیهكی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند: ئەنجومەنی داواكاری گشتی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 21 پەرلەمانتار دەركردووە و ناوەكانیانی بۆ پەرلەمان ناردووە تا پارێزبەندییان لەسەر لابدات.
گوتیشی كەیسەكانی ئەو پەرلەمانتارانە پەیوەستن بە تاوان و گەندەڵی دارایی، لەسەرەتای دەستپێكردنی وەرزی سێیەمی یاسادانان پەرلەمان دەستدەكات لابردنی پارێزبەندی لەسەر ئەو پەرلەمانتارانە بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویست لە بەرانبەریان بگیرێتەبەر.
ئەو پەرلەمانتارە روونیكردوەتەوە، هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران ئیدانەكردنیان نییە، بەڵكو گرتنەبەری رێوشوێنێكی یاساییە.