له‌ نه‌ریته‌ ناشرینه‌كانی  نێو كۆمه‌ڵگا

پێویسته‌ رێز له‌ كه‌سایه‌تی به‌رامبه‌ر بگرین به‌ بێ جیاوازی

یه‌كێك له‌ نه‌ریته‌ ناشرینه‌كانی كۆمه‌ڵگا ناوهێنانی كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌ بێ به‌كارهێنانی پێشگر یان پاشگر بۆ كه‌سه‌كه‌، به‌داخه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا زۆرێك له‌ ناوی تاكی كۆمه‌ڵگا كورت كراوه‌ته‌وه‌ وه‌ك ( محمد بۆ حه‌مه‌ ، ئه‌حمد بۆ ئه‌حه‌ ، محمود بۆ خوڵه‌ ،ره‌شید بۆ ره‌شه‌ ، نه‌سرین بۆ نه‌سه‌ ، شه‌ماڵ بۆ شه‌مه‌ ، قادر بۆ قاله‌ ،....) ، كورت كوراوه‌ ئه‌م ناوانه‌ و هیتریش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوو هۆكار :

۱-  كاتی خۆیی ئاغاكان و باڵاده‌سته‌كان ناوی ره‌عیه‌ت و كارگوزار و خه‌ڵكه‌ ساده‌كه‌یان بچوك ده‌كرده‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ وجودی خۆیان نه‌كه‌ن و هه‌ست به‌ قابلیه‌تی شتگه‌ڵی گه‌وره‌ نه‌كه‌ن ، كه‌ محمدیان به‌ حه‌مه‌ بانگ ده‌كرد ، كابرا ته‌مه‌نی پیریش ده‌بوو هه‌ر ده‌یان ووت حه‌مه‌ ، ئیتر كابرا هه‌ستی ده‌كرد بچوكه‌ له‌ چاو ئاغاكه‌یان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خه‌ڵكه‌كه‌ بۆیان نه‌بوو ئاغا به‌ ناوی خۆی بانگ بكه‌ن به‌ڵكو ده‌با هه‌ر ووتبایان گه‌وره‌م یان جه‌نابی ئاغا .

۲هۆكاری دووه‌م ده‌گێرنه‌وه‌ بۆ خۆشه‌ویستی بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر كه‌ وا ده‌كات به‌ ساده‌یی ناوی كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌ڕێت ، یان له‌ ته‌مبه‌ڵی بۆ ووشه‌كان تاقه‌تی ووتنی ناوی ته‌واوی نه‌بێت .

*پێویسته‌ رێز له‌ كه‌سایه‌تی به‌رامبه‌ر بگرین به‌ بێ جیاوازی له‌ ناوهێنانی كه‌سه‌كه‌ جا هه‌ر پله‌ و پایه‌ك بێت ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ چ نێر چ مێ گه‌یشتنیان به‌ قۆناغی بالغ بوون ڕێز له‌ كه‌سایه‌تیان بگرین .

* ئه‌گه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر '' نێر '' بوو پێویسته‌ بۆ ڕێزداری پێشگری (به‌ڕێز، جه‌نابی، كاك) له‌گه‌ڵ ناوه‌كه‌ی بڵكێت.

* ئه‌گه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر ''مێ بوو ئه‌وا پێویسته‌ پێشگری (خاتوون) یان پاشگری (خان ) له‌گه‌ڵ ناوه‌كه‌ی بڵكێت.

سوپاس بۆ سه‌یدی باوكم پاشگری ''خان''ی له‌گه‌ڵ ناوه‌كه‌م لكاندوه‌ ، هیوادارم له‌ئاست ئه‌م ''خان''ه‌ دابم .

 ن/ هه‌وارخان به‌رزنجی

كوردستان تیڤی/ كامران