وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق كۆچی دوایی یاریزان نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌می راگه‌یاند

له‌ رووباری فورات خنكاوه‌

ئه‌حمه‌د ریاز، وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق، كۆچی دوایی یاریزان نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م سه‌عدون، یاریزانی ئه‌كادیمیای زللوعییه‌ی راگه‌یاند.

وه‌زیری وه‌رزش و لاوان له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: به‌غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی یاریزان نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م سه‌عدون، یه‌كێك له‌ یاریزانانی ئه‌كادیمیای زللوعییه‌مان بۆ تۆپی پێ له‌رووداوێكی خنكان له‌ رووباری دیجله‌ پێگه‌یشت.

 

22

هه‌روه‌ها پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی و یاریزانان ده‌كات .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار