سوپای عێراق ئاماده‌كاری بۆ كشانه‌وه‌ له‌شاره‌كاندا ده‌كات

دۆسییه‌ی ئه‌منی شاره‌كان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ده‌بێت

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری، نه‌جاح شه‌ممه‌ری، وه‌زیری به‌رگری عێراق و رائید شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی، گفتۆگویان له‌باره‌ی رێوشوێنه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی ئاسایش له‌نێو شاره‌كان و كشانه‌وه‌ی سوپا له‌و شوێنانه‌دا.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ دۆسییه‌ی ئه‌منی شاره‌كان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ده‌بێت و سوپا له‌شاره‌كاندا ده‌كشێنرێنه‌وه‌.

شایانی باسه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقـ، بڕیاریداوه‌ كه‌ دۆسییه‌ی ئاسایشی شاره‌كان له‌ ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا بێت.

888

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / پێگه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق