وەزیرى دەرەوە: عێراق وهه‌رێم به‌شدارده‌بن لەکۆنگرە نێودەوڵەتیەکان و بەرزکردنەوەى پێگەكانیان لەڕووى دیپلۆماسى لەسەر ئاستى جیهان

په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ىى عێراق و فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجامدرا

فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە پەیوەندیەکى تەلەفۆنیدا وەزیرى دەرەوەى عیراق لەگەڵ بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت باسى لە هاوکارى و هەماهەنگى لە پێناو زیاتر فراوانکردنى پەیوەندیەکان کرد

 رایده‌گه‌یه‌نن  محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم  وەزیرى دەرەوەى عیراق پەیوەندیەکى تەلەفۆنى لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت ئەنجامدا، وێڕاى پیرۆزبایى باسیان لە هاوکارى و هەماهەنگى لە پێناو زیاتر فراوانکردنى پەیوەندیەکان کرد.

فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌شڵێت ، هەردوولا کۆک بوونە لە سەر هەماهەنگى کردن بۆ زیاتر پێشخستنى ئاستى پەیوەندیەکانى هەرێمى کوردستان و عیراقى فیدڕاڵ لەگەڵ کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى لەچوارچێوەى دەستوورى فیدراڵ. 

راشیده‌گه‌یه‌نن وەزیرى دەرەوەى عیراق ئامادەیى وەزارەتى نیشاندا بۆ هەماهەنگى کردن لەگەڵ فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت بۆ بەشدارى کردن لە کۆڕو کۆنگرە نێودەوڵەتیەکان و بەرزکردنەوەى پێگەى عیراق و هەرێمى کوردستان لەڕووى دیپلۆماسى لەسەر ئاستى جیهان.

له‌كۆتادا فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هەردوولا کۆک بوون دیدارو کۆبوونەوە لەسەر ئاستى باڵا ئەنجام بدەن، سیاسەتى دەرەوە لەسوودو بەرژەوەندى گەلانى عیراق بە تەواوى پێکهاتەکانیەوە بێت و بایەخى زیاتر بە رەوەندى کوردستانى و عیراقى بدرێت.

 

 

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز