به‌ ڤیدیۆ.. دوو پشیله‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له‌ سه‌ر نه‌ریتی مرۆڤه‌كان بۆیان سازكرا

به‌ ئۆتۆمبیلێكی بچووك ده‌گوازرێنه‌وه‌

 له‌ یه‌كێك له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی دوو پشیله‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له‌ سه‌ر نه‌ریتی مرۆڤه‌كان  بۆ یان سازكرا.

دوو پشیله‌كه‌ ، كه‌ ناویان "به‌سبووس و سالی" یه‌ هه‌موو ورده‌كاری رێوسمی ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه‌ی له‌شێوه‌ی (زاوا و بوك) مرۆڤه‌كان بۆ یان سازكرا.

له‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ چه‌ندین گرته‌ی سه‌رنج راكێش له‌ خۆ ده‌گرێت وه‌كو جلی بووك و زاوا وه‌ گرته‌ی رۆمانسی له‌گه‌ڵ گوڵ رێژكردنی رێگای بوك و زاوا له‌ كۆتایشدا به‌ ئۆتۆمبیلێكی بچووك ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر شوێنی دانیشتنی بوك و زاوا.

سه‌رچاوه‌/ روسیا ئه‌لیه‌وم

وه‌رگێران و داڕشتنه‌وه‌ی / كامران