رۆژنامه‌یه‌كی بریتانی: به‌غدادی نه‌خۆشه‌و ئه‌فسه‌رێكی پێشووی رژێمی به‌عس داعش به‌رێوه‌ده‌بات

به‌رپرسانی ئه‌مریكا هۆشداری له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌عێراق ده‌ده‌ن

رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی له‌ راپۆرتێكیدا رایگه‌یاند:ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش باری ته‌ندروستیی باش نییه‌ و كاروباری رۆژانه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی داوه‌ته‌ ده‌ست عه‌بدوڵڵا قرداش كه‌ پێشتر ئه‌فسه‌ر بووه‌ له‌ سوپای عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ فازڵ ئه‌بو ره‌غیف،شڕۆڤه‌كاری بواری ئاسایش له‌ حكومه‌تی پێشووتری عێراق ده‌ڵێت: به‌غدادی ده‌ست به‌رداری پۆسته‌كه‌ی نابێت، ته‌نها  چه‌ند ئه‌ركێكی به‌قرداش سپاردووه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئه‌ركی لۆجیستی و جووڵه‌كردن.

ئه‌م ده‌ست نیشانكردنه‌ی به‌غدادی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكا ماوه‌یه‌كه‌ هۆشداری له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌عێراق ده‌ده‌ن.

هه‌ر دوێنیش دۆناڵد تره‌مپ ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند : له‌ئێستا به‌دواوه‌ پێویسته‌ عێراق و ئه‌فغانستان خۆیان رووبه‌رووی داعش ببنه‌وه‌.

گوتیشی:  پێویسته‌ له‌سه‌ر وڵاتان قورسایی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ داعش له‌ ئه‌ستۆی خۆیان بگرن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار