رواندز.. ئه‌مڕۆ ناساندن بۆ په‌رتووكێكی په‌روه‌رده‌یی ده‌كرێت

له‌ژێرناوی بونیادنانی مرۆڤ له‌په‌روه‌رده‌

له‌شاری رواندز خوێندنه‌وه‌ بۆپه‌رتووكێكی په‌روه‌رده‌یی ده‌كرێت و سمینارێكش له‌ژێرناوی بونیادنانی مرۆڤ له‌په‌روه‌رده‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت .

ده‌زگای زاری كرمانجی به‌هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رواندز ،سمینارێك له‌ژێر ناونیشانی بونیادنانی مرۆڤ له‌په‌روه‌رده‌ و ناساندنی په‌رتووكێكی په‌روه‌رده‌یی بۆنووسه‌ر و شاره‌زایی په‌روه‌رده‌یی مامۆستا به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌ده‌بات ، ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 22-8-2019 كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ له‌سه‌ركافتریای سه‌ر خه‌ره‌ندی رواندز، نووسه‌ر له‌م مه‌ڕاسیمه‌دا په‌رتووكه‌كه‌ی خۆی ده‌ناسێنێت و به‌دیاری به‌ئاماده‌بووان ده‌به‌خشێت ، داوا له‌مامۆستایان و شاره‌زایانی په‌روه‌رده‌و نووسه‌ران و خوێنه‌رانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین له‌م چالاكیه‌به‌شداربن ، ئاماده‌بوونتان ڕێزگرتنه‌ له‌خامه‌ی نووسه‌ر.

كوردستان تیڤی/ كامران