هاووڵاتیانى هه‌رێم دەتوانن بە شێوەی ئۆنڵاین كارتی نیشتمانی دەربێنن

پڕكردنەوەی فۆرم لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، كارەكانی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی ئاسان دەكات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی www.nid-moi.gov.iqەوە كارتی نیشتمانی دەربێنن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد كە هاووڵاتی بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی كارتی نیشتمانی بە شێوەی ئۆنڵاین، لە ڕێگەی ماڵپەڕی www.nid-moi.gov.iqەوە لەسـەر ئامێری كۆمپیوتەر كارەكانی ئەنجام دەدات.

هاووڵاتی دوای ئەوەی لەم لینكەدا www.nid-moi.gov.iq فۆڕمـی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ پڕ دەكاتەوە، فۆڕمەكە چاپ دەكات و دەیبات بۆ فەرمانگەی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ و مامەڵەكەی بەڕێدەكات.

جێی باسە پڕكردنەوەی فۆرم لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، كارەكانی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی ئاسان و خێراتر دەكات.