كاتێ هه‌ڵـۆ ده‌گاته‌ 40 ساڵی چی ده‌كـات؟

هه‌ڵۆ 70 سـاڵ ده‌ژی بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ ئه‌م ته‌مه‌نـه‌ ده‌بێت بڕیارێكی قـورس بـدات

هه‌ڵۆ 70 سـاڵ ده‌ژی بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ ئه‌م ته‌مه‌نـه‌ ده‌بێت بڕیارێكی قـورس بـدات .

* كه‌ ده‌گاته‌ چل ساڵی نینۆكه‌كانی هێزی ئه‌وه‌یان نامێنێت كه‌ نێچیریان پێ ڕاوبـكات كه‌سه‌رچاوه‌ی ژیانێـتی .

* ده‌نووكه‌ به‌هێزه‌كه‌ی به‌ته‌واوی ده‌چه‌مێته‌وه‌ .

* به‌هۆی ته‌مه‌ن و زۆربوونی په‌ڕه‌كانی باڵه‌كانی قورس ده‌بن و زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانێت بفڕێت ئه‌م حاڵه‌ ، ناخۆشه‌ هه‌ڵۆ ده‌كاته‌ به‌رده‌م دوو بژارده‌ی قورس یه‌كه‌م ته‌سلیم ببێت و

بمرێت دووه‌م گۆڕانكاریه‌كی به‌ئازار ئه‌نجام بدا كه‌ 150ڕۆژی پێده‌چێت له‌م 150 ڕۆژه‌دا چی ده‌كات ؟

ده‌چێته‌ به‌رزایی شاخێك كه‌ هێلانه‌كه‌شی له‌وێیه‌ سه‌ره‌تا ده‌نووكه‌كه‌ی به‌ به‌هێزی ده‌دات به‌ به‌رده‌ گه‌وره‌كاندا بـۆ ئه‌وه‌ی بشكێـت .

چاوه‌ڕێ ده‌كات هه‌تا ده‌نووكی دێته‌وه‌ پاشان نینۆكه‌ی ده‌شكێنێت كه‌نینۆكه‌كانی هاتنه‌وه‌ سه‌رجه‌م په‌ڕه‌كانی لێده‌كاته‌وه‌ .

دوای ئه‌م هه‌موو ناڕه‌حه‌تیـانه‌ پێنج مانگ له‌ ناخۆشی ، دووباره‌ هه‌ڵۆ ده‌سده‌كاته‌وه‌ به‌فڕین

وه‌ك ئه‌وه‌ی تازه‌ له‌ دایكبووبێت و بۆ ئه‌وه‌ی 30 ساڵی تریش بژی .

" هه‌ندێ جار پێویسته‌ ژیانی خۆمان بگۆڕین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بـین له‌ژیـان گه‌رچی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ زۆریش ئازارمان بـدات "

ئا/ م.ئیسماعیل حه‌یده‌رقاره‌مان

كوردستان تیڤی / كامران