ئه‌و پزیشكه‌ رووسییه‌ی مرۆڤایه‌تی رزگار كرد

توانی چه‌ند كوتانێك دابهێنێت

پزیشك و زانای رووسی له‌ بواری به‌كتریۆلۆجی "ڤلادیمیر خاڤكین"ی له‌دایكبووی 15ی ئاداری ساڵی 1860 كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراوه‌ به‌ واڵدیمار هافكین، به‌ یه‌كێك له‌و پزیشكانه‌ داده‌نرێت كه‌ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیان كردووه‌.

له‌ماوه‌ی ژیانیدا خاڤكین، توانی چه‌ند كوتانێك دابهێنێت له‌دژی چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ كه‌ بوونه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ملیۆنان كه‌س بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك

خاڤكین له‌سه‌ره‌تای كاركردنی له‌ په‌یمانگای پاستۆر له‌ پاریس، په‌نای برده‌ به‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كولێرا، له‌وكاته‌ی خاڤكین، خه‌ریكی داهێنانی كوتانبوو له‌دژی په‌تای كولێرا، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌وروپا و ئاسیا رووبه‌ڕووی شه‌پۆلی نه‌خۆشیی "تاعون"ی پێنجه‌م بوونه‌وه‌ له‌نێوان ساڵانی 1877-1890، كه‌ ته‌نیا له‌ هیندستان به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌م ماوه‌ هه‌ستیاره‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا هه‌مووان بێهیوا بوون له‌ دۆزینه‌وه‌ی كوتانی چاره‌سه‌ر له‌دژی په‌تای كولێرا، له‌م ئانوساته‌دا و، له‌ساڵی 1892 خاڤكین، هه‌مووی تووشی سه‌رسوڕمان كرد و، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌مووان بیسه‌لمێنێت و له‌پێناو مرۆڤایه‌تی ژیانی خۆی خسته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و، جۆره‌ به‌كتریاییه‌كی سووكی هێنا كه‌ له‌ تاقیگه‌كه‌ی خۆی په‌ره‌یپێدابوو و، هۆكاری په‌تای كولێرا بوو و، ئه‌و به‌كتریای له‌خۆیدا تاقیكرده‌وه‌ و، پاشان كوتانی دژی كولێراكه‌ی له‌خۆی دا و سه‌ركه‌وتووبوو.

سه‌رباری ئه‌م مه‌ترسی و سه‌ركێشییه‌ زۆرێك له‌ گه‌وره‌ زانایان گومانیان لێی هه‌بوو، بۆیه‌ خاڤكین، پێویستی به‌وه‌ هه‌بوو كه‌ ئه‌مجۆره‌ كوتانه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مرۆڤی تووشبوو تاقیبكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو جیهان بیسه‌لمێنێت، له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش سه‌ركه‌وتووبوو.

پاشان خاڤكین ده‌ستیكرد به‌ به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌ك زۆر له‌م كوتانه‌، سه‌ره‌تا ئه‌م كوتانه‌ی به‌ زیاتر له‌ 40 هاووڵاتی هیندی دا، كه‌ بووه‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه‌، له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی كوتانه‌كه‌ی له‌دژی په‌تای كولێرا، خاڤكین، رۆڵێكی گرنگی گێڕا له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای تاعون له‌ساڵی 1896.

سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌ یاریده‌ده‌ره‌كانی وازیان لێی هێنا له‌ ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك تووشبن، به‌ڵام خاڤكین، به‌هۆی به‌رده‌وامی كاركردنی له‌ تاقیگه‌كه‌ی ته‌نیا له‌ماوه‌ی 3 ساڵدا توانی چاره‌سه‌ری په‌تای تاعونیش بدۆزێته‌وه‌ و، دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای تاعون پاشه‌كشه‌ی كرد بۆ نیوه‌. زۆرێك كوتانه‌كه‌ی خاڤكین، به‌یه‌كه‌م كوتانی كارا پۆلێن ده‌كه‌ن له‌مێژوودا.

له‌دوای چه‌ند ساڵێك، كوتانه‌كه‌ی خاڤكین، ژیانی ده‌یان ملیۆنان كه‌سی له‌ په‌تای تاعون رزگاركرد و، له‌ده‌وروبه‌ری ساڵی 1909 نزیكه‌ی 8 ملیۆن كه‌س ئه‌م كوتانه‌یان وه‌رگرت و، له‌ساڵی 1940 ژماره‌كه‌ گه‌یشته‌ نزیكه‌ی 40 ملیۆن كه‌س.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران