مالیكی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌كات

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی "المربد" ی عێراق

نوری ئه‌لمالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشووی عێراق له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی "المربد" ی عێراقی رایگه‌یاندووه‌: عێراق ڕێوشوێنی به‌رگری ده‌گرێته‌به‌ر و به‌ توندی به‌ یارمه‌تی ئێران وه‌ڵامداته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: عێراق ڕووبه‌ڕووی هێرشه‌ ئاسمانیـیه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شد ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و هێرشانه‌ هه‌وڵێكن بۆ لاوازكردنی حه‌شد و سوپا و به‌ سه‌ره‌تایه‌ك داده‌نرێت بۆ به‌ ئامانجكردنی ئێران.

هاوكات به‌پـێی كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه‌ ئۆفیسه‌كه‌ی مالیكیش لێدوانێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تیایدا گوتویه‌تی : ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وامبێت له‌ به‌ ئامانجكردنی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌وا عێراق ده‌یكاته‌ گۆڕه‌پانێكی شه‌ڕ و چه‌ندان وڵاتی دیكه‌ دێنه‌ ناو ئه‌و شه‌ڕه‌وه‌ به‌ ئێرانیشه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا