کەسێک لە نهۆمی هه‌شته‌می باڵەخانەیەکی هەولێر خۆی دەسووتێنێت و خۆی فڕێدەداتە خوارەوە

پۆلیسی هه‌ولێر: ناسنامه‌ى كه‌سه‌كه‌ تا ئێستا دیار نیه‌

هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر تایبه‌ت به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 24 ى 8 ى 2019 ، نزیك گه‌ره‌كى راستى  كه‌سێك له‌نهۆمی هه‌شته‌می باله‌خانه‌یه‌كدا خۆی ده‌سوتێنێت و دواتر خۆی فرێده‌داته‌ خواره‌وه‌ .

هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر وتیشى  كه‌سه‌كه‌ به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌ .

راشیگه‌یاند ناسنامه‌ى كه‌سه‌كه‌ تا ئێستا دیار نیه‌ و ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكى دادی كرا پۆلیسى هه‌ولێریش په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هۆكاری رووداوه‌كه‌ كردووه‌ته‌وه‌ .

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز