ناتانیاهۆ: بۆردومانكردنی فه‌یله‌قی قودسی ئێران له‌ سوریا به‌هه‌وڵه‌كانی من بووه‌

بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بن

بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆرِی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: به‌ئامانج گرتنی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئێران له‌ سوریا به‌هه‌وڵ و ماندووبوونه‌ گه‌وره‌كانی من بووه‌.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: رێنماییم ده‌ركردووه‌ بۆ ئاماده‌باشی بۆ هه‌ر سیناریۆیه‌ك .

ده‌شڵێت: بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بین له‌دژی ئێران و ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ كار ده‌كه‌ن.

دوێنی شه‌ممه‌ سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند: فرَۆكه‌كانمان هێزێكی ئێرانیان له‌ باشووری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كردۆته‌ ئامانج.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار