وێنه‌.. پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی: ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌ و نزیكه‌ی 500 دۆنم پووش و پاوان سووتا

پۆلیسی دارستان: هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ نادیاره‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێكى به‌رفراواندا سه‌دان دۆنم پوش و پاوان و زیاتر له‌ 100 دارى سروشتى له‌ سنورى ناحیه‌ى به‌رزنجه‌ سووتا.


 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی  رایده‌گه‌ێنێت ، له‌ سنوری ناحیه‌ی به‌رزنجه‌، له‌ ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی به‌رفراوان نزیكه‌ی (500) دۆنم پوش و پاوان و زیاتر له‌ (100) داری سروشتی سنوره‌كه‌ سووتا.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌ش و بنكه‌ی پۆلیسی دارستانی سه‌یدسادق و به‌رزنجه‌ گه‌یشتنه‌ شوێنی مه‌به‌ست و به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ بنكه‌ی ئاگركوژینه‌وه‌ی به‌رزنجه‌، دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر توانیان ئاگره‌كه‌ بكوژێنه‌وه‌ و رێگه‌ له‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی بگرن".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی  ده‌شڵێت هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ نادیاره‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

1

 

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز