ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی وڵاتی فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سان جێرمان نیمار داسیلڤا بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت
دوای هه‌وڵ و كۆششێكی زۆری یانه‌ی بارسه‌لۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی نیمار داسیلیڤا بۆ ریزه‌كانی خۆی، دواجار هه‌ردوو یانه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن، له‌لایه‌كی دیكه ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان بۆكردوه نه‌یمار ئاگاداری خانه‌واده‌كه‌ی خۆی كردوه له‌م وه‌رزه‌دا له‌پاریس به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌ئێستادا كه‌متر له‌بیستو چوار كاتژمێر ماوه بۆ داخستنی ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له‌نێوان یانه‌كانی فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا، به‌ڵام پرسی گواستنه‌وه‌ی نیمار به‌بن به‌ست گه‌یشتووه‌و هیچ ئاماژه‌یه‌كی روون نیه بۆ ئه‌وه‌ی نیمار په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی بارسه‌لۆناوه بكات، به‌ڵكو نه‌یمار له‌ئێستادا به‌رێگاوه‌یه بۆ گه‌شتی میامی له‌ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌ی سامبا به‌شداری یاری دۆستانه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.