هێلى ئاسمانى ئه‌مریكا به‌هۆى گه‌رده‌لوله‌كه‌ى دۆریان له‌ فلۆریدا 1500 گه‌شتى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

وه‌ك هۆشدارییه‌ك له‌به‌ر مه‌ترسى گه‌رده‌لووله‌كه‌

به‌پێى ئاژانسه‌كانى ئه‌مریكا، رۆژى سێشه‌ممه‌ 3ى ئه‌یلولى 2019، به‌هۆى گه‌رده‌لولى دۆریان 1500 گه‌شتى ئاسمانى له‌ ویلایه‌تى فلۆریداى سه‌ربه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌. 

داتاكانى فلایت ئه‌ویر دوتكوم ئاشكراى كردووه‌ به‌هۆى گه‌رده‌لولى دۆریان 1500 گه‌شتى فڕوكه‌ى له‌ فلۆریدا هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ وه‌ك هۆشدارییه‌ك له‌به‌ر مه‌ترسى گه‌رده‌لووله‌كه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانى شارى میامى و ئۆرلاندو و فۆرت لۆده‌ردیل و پاڵم پییچ.

رۆژى یه‌كشه‌مه‌ى رابردوو گه‌رده‌لولى دۆرین بڵندترین پله‌ى تۆماركرد و ره‌شه‌بایه‌كى به‌ به‌رده‌وام و بایه‌كى به‌هێزى هه‌بوو كه‌ خێراییه‌كه‌ى ده‌گه‌یشته‌ 297 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا. 

هاوكات رۆژى دووشه‌ممه‌ش گه‌رده‌لوله‌كه‌ى دۆریان بارانێكى به‌ لێزمه‌ و قورس له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنى بایه‌كى به‌هێزى خسته‌ سه‌ر دوورگه‌كانى به‌هاما و كارى كرده‌ سه‌ر 13 هه‌زار ته‌لار به‌هۆیه‌وه‌ لایه‌نى كه‌م 5 كه‌س كوژران ئێستاش پله‌ى به‌هێزى گه‌رده‌لوله‌كه‌ نزمبۆته‌وه‌ به‌ڵام له‌سه‌ر دوورگه‌ى به‌هاماى مه‌زن وه‌ستاوه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز