به‌وێنه‌.. كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ماست و قه‌یماغ له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ داخرا

به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌ت و پابه‌ند نه‌بوون به‌ ڕێنماییه‌كان و شیاونه‌بوون بۆ خواردن

قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كارگه‌یه‌كی دروست كردنی ماست وقه‌یماغ له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ داخرا.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌ت و پابه‌ند نه‌بوون به‌ ڕێنماییه‌كان و شیاونه‌بوون بۆ خواردن، له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێرله‌ڕێگای به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی كارگه‌یه‌كی دروست كردنی ماست و قه‌یماغ داخرا،له‌سه‌رداوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی هه‌ولێر ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرێت.

1231