لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان به‌های لیره‌ی زیاتر دابه‌زاند

نرخی لیره‌ی توركی دابه‌زینی زیاتری به‌خۆوه‌ بینیوه‌

به‌های لیره‌ی توركی له‌ دۆخێكی باشدایه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و لێدوانه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیاش به‌های ئه‌و دراوه‌ی زیاتر دابه‌زاندووه‌.

به‌هۆی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان، سه‌باره‌ت به‌ درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ سووریا و هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بۆ چوونی ڕووی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌وروپا، نرخی لیره‌ی توركی دابه‌زینی زیاتری به‌خۆوه‌ بینیوه‌، ئه‌مڕۆش نرخی هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به‌ 570 لیره‌ی توركی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. 

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر واشنتن هاوكار بێ یاخود نا، توركیا پلانی درووستكردنی ناوچه‌ی ئارامی له‌ سووریا داڕشتووه‌. 

به‌ پێی داتاكان، ئابووری توركیا له‌ چاره‌گی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 1.5 پاشه‌كشه‌ی كردووه‌، ساڵی ڕابردووش لیره‌ی توركی‌ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 30 به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا.