كه‌ی ریژێمكردن سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ؟

به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون و گه‌نمه‌شامی

ئه‌گه‌ر بته‌وێ ریژێمێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بده‌ی بۆ رزگار بوون له‌ كێشی زیادی له‌ش و ببیت به‌ خاوه‌نی له‌شێكی جوان و نموونه‌یی، پێویسته‌ چه‌ند خاڵێكی گرنگ ره‌چاو بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین له‌ سه‌ركه‌وتنی و به‌ جێبه‌جێ كردنیان ئه‌نجامی سه‌رسوڕهێنه‌ری ده‌بێت.

گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ریژێمی سه‌ركه‌وتوو بریتین له‌: به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون و گه‌نمه‌شامی له‌ خواردن له‌ جیاتی رۆن و پشت به‌ستن به‌ جێگره‌وه‌كانی شه‌كری پزیشكی كه‌ ئه‌سپرتامی تێدایه‌ له‌ شیكردنه‌وه‌. زۆر خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه‌ رێژه‌یه‌كی زۆری ریشاڵیان تێدایه‌ وه‌ك سێو، گێزه‌ر، دانه‌وێڵه‌ به‌ توێكڵه‌وه‌، زه‌ڵاته‌‌و خواردنی ئه‌و گۆشتانه‌ی چه‌وری تێدایه‌ و ماسی به‌تایبه‌تی ماسی برژاو و خواردنی بڕێكی زۆری زه‌ڵاته‌ له‌ سه‌ره‌تای خواردنی ژه‌مه‌كان.هه‌روه‌ها كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی نیشاسته‌یان تێدایه‌ وه‌ك مه‌كه‌رونی و برنج و خواردنی میوه‌ دوای سێ كاتژمێر له‌ ژه‌مه‌كان‌و دابه‌شكردنی ژه‌مه‌كانی رۆژانه‌ بۆ چوار ژه‌م و كه‌م كردنه‌وه‌ی خواردنی زۆر له‌ هه‌ر ژه‌مێكدا.هه‌روه‌ها هه‌وڵبده‌ خواردنی خیار و جه‌رجیر و ته‌ماته‌ له‌نێوان ژه‌مه‌كان كه‌ یارمه‌تی پڕ بوونی گه‌ده‌ و هه‌ست كردن به‌ تێربوون ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ریژمێكی سه‌ركه‌وتووترت هه‌بێت پێویسته‌ بڕێكی زۆر ئاو بخورێته‌وه‌.‌

سه‌رچاوه‌/زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران