له‌ ساڵیادی كۆچی دوایی نووسه‌ری گه‌وره‌ "مه‌حموود زامدار" دا

ھه‌میشه‌ دۆست و ھاوكاری گه‌نجانی ڕۆشنفكر بووه‌

نووسه‌رو بیرمه‌ندی كورد مه‌حموود زامدار، كوڕی مه‌لا "عه‌بدوڵڵای شه‌نه‌غه‌یی"ه‌، له‌ ساری ١٩٤٢ له‌ شاری ھه‌ولێر ( گه‌ڕه‌كی سه‌عدووناوه‌ ) له‌ دایك بووه‌. له‌ پێنج سارییه‌وه‌ له‌ حوجره‌ی مزگه‌وتی له‌گه‌ڵ باوكی خۆی خوێندویه‌تی له‌ ساری ١٩٤٩ چویته‌ به‌ر خیندنی ڕه‌سمی له‌ مه‌كته‌بی ( اربیل الاولی )، سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خیندنێی له‌و شاره‌دا ته‌واو كردییه‌ و پاشان كولیه‌ی ئه‌ده‌بیاتی به‌غدا-به‌شی كوردی- ته‌واو كردییه‌. له‌ سه‌ره‌تای ساڵانی شێسته‌كانه‌وه‌ له‌ پار شاعیرانی وه‌كو ( عه‌بدوڵڵا په‌شێو، عه‌بدولخالیق سه‌رسام، مسته‌فا په‌ژار ) ده‌ستی به‌ شیعر نووسینێ كردوه‌ و گڕ و تینی خستۆته‌ به‌ر شۆڕشی زمانی كوردی.

له‌ ناوه‌ڕاستی شێسته‌كاندا بایه‌خه‌كی گرنگی به‌ فه‌لسه‌فه‌ی پێشكه‌وتنخوازانه‌ و ھه‌روا فیكری وجوودی و عه‌به‌سی دایه‌. زامدار له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیدا ھه‌میشه‌ دۆست و ھاوكاری  گه‌نجانی ڕۆشنفكر بووه‌ و به‌ ھه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌ ده‌ستی ھاتبی درێغی نه‌كردییه‌ ده‌رھه‌ق به‌ پێشكه‌وتنی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی.

دوا جار له‌ 8/9/2011   به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی ھه‌میشه‌یی ده‌كا و ئاسمانی نووسین و ده‌واری نیشتیمانی ئه‌ده‌بیات و كولتوور جێ ده‌ھێری و به‌ره‌و ئارامگه‌ی ئێكجاری خۆی ده‌بردرێ.

له‌ كتێبه‌ چاپكرایه‌كانی "مه‌حموود زامدار"

* بۆنی ھه‌ڵاڵان دێ- ١٩٧٥

* وێرانه‌ خاك- ١٩٧٥

* فه‌رھه‌نگی له‌ك و لوڕ- ١٩٧٨

* ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئاواز و گۆرانی كوردی-١٩٨٠

* له‌ بانیژه‌ی شیعره‌وه‌-١٩٨١

* تۆپه‌ زه‌رده‌كه‌-١٩٨١

* كێشه‌كانی شانۆی ھاوچه‌رخ-١٩٨٣

* گه‌شتی چاره‌نووس-١٩٨٣

* شیعر و به‌رھه‌ڵستكاری و ڕاچه‌نین له‌ كوردستانی ئێراندا- ١٩٨٩

* كۆمیدیای كه‌رایه‌تی-١٩٩٥

* گفتوگۆ-١٩٩٧- له‌گه‌ڵ ئازاد عه‌بدولواحید.

* ڕۆژنامه‌ی كوردستانی دایك-١٩٩٨

* گه‌شتێك له‌ نێو بزاڤی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا-١٩٩٨

* ده‌ستنووسێكی شاكر فه‌تاحی شه‌ھید-١٩٩٨- له‌گه‌ڵ فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی.

* بارزانی نه‌مر چریكه‌ی چیا-١٩٩٨

* ناو له‌ نێو زمان و گه‌لی ئێمه‌دا-١٩٩٨

* دامه‌زراندن و ئه‌فراندن-١٩٩٩

* گه‌شتی زمان و فیكر و ئیستێتیكا-١٩٩٩

* شانۆ-ڕوانینی نوێ-داھێنان- ٢٠٠١

* مێو. جگه‌رگۆشه‌كه‌م-٢٠٠٢

* له‌ نێو دڵی شانۆدا-٢٠٠٤

* ١٨ سه‌عات له‌ ژیانی مسته‌ر بلووم-٢٠٠٥

* كه‌رنه‌ڤاڵی تارماییه‌كانی مه‌رگ-٢٠٠٥

* سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی حوسێن حوزنی موكریانی- له‌ ده‌زگای ئاراس چاپكراوه‌.

* فه‌رھه‌نگیله‌ی ساوایانی كورد.

* سیناریۆی فیلمی نازه‌-٢٠١١

* جاھید بگه‌ڕێ.

* ٤ تێكستی شیعریی شێخی سه‌نعان و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك.

* ١٠ كورته‌ چیرۆكی ھه‌ڵبژارده‌ی جیھانی.

* ٥٠ چامه‌ی ھه‌ڵبژارده‌ی جیھانی.

* ڕادار- كۆمه‌ڵه‌ گوتار.

* مائی و یاوه‌ره‌كه‌ی.

* یاد و ئاوات و ده‌رده‌كورد...

ن/ سه‌لام باپیر

كوردستان تیڤی/ كامران