توركیا: 203 كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران

له‌ هه‌ردوو قه‌زای دیكیلی و كارابورون سەربە پارێزگای ئیزمیر

203  كۆچبه‌ری نایاسایی كه‌ هه‌وڵیان ده‌دا به‌ شێوەیەکی نایاسایی سنووری توركیا ببڕن و بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ هه‌ردوو قه‌زای دیكیلی و كارابورون سەربە پارێزگای ئیزمیر ده‌ستگیركران.

تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان له‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی قه‌زای دیكیلی دوو به‌له‌می چوپیان راگرت و 151 كۆچبه‌ره‌ ناساییه‌كه‌ی نێو به‌له‌مه‌كانیان ده‌ستگیركرد كه‌ ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵیشیان له‌نێودابوو، هه‌روه‌ها له‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی كه‌نداوی گه‌ره‌نجه‌ سەربە قه‌زای كارابورون، 52 كۆچبه‌ری نایاساییان له‌ به‌له‌مێكی چوپدا ده‌ستگیركرد.

دوای راییكردنی كاره‌كانیان، كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كان راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئیزمیر كران.