بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی هه‌نار جێبه‌جێكرا

تا ئه‌وكاته‌ی به‌رووبوومی ناوخۆیی ساغ ده‌كرێته‌وه‌

له‌مڕۆوه‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌ كردنی هه‌نار جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌ گوێره‌ی بڕیارێك كه‌ به‌ ئیمزای بێگه‌رد تاڵه‌بانی ڕۆژی 1/9/2019 ده‌رچووه‌، به‌ پشتبه‌ستن به‌ یاسای پاراستن و پێشخستنی به‌روبوومی كشتوكاڵ ژماره‌ 4ی ساڵی 2008 و پاڵپشتن به‌ نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (6547) له‌ ( 22/1-/2014) تایبه‌ت به‌ پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی، له‌مڕۆوه‌ 10/9/2019 بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و هاورده‌ كردنی به‌روبوومی هه‌نار له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆ ناو هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ ده‌بێت.

 بڕیاره‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار كاری پێده‌كرێت تا ئه‌وكاته‌ی به‌رووبوومی ناوخۆیی ساغ ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌گاته‌ ئاستێك كه‌ پێویستی بازه‌ڕه‌ ناوخۆییه‌كان پڕناكاته‌وه‌، یان نرخ به‌ جۆریك به‌رز ببێته‌وه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی به‌كاربه‌رانی تێدا پارێزراو نه‌بێت. ئه‌م بڕیارش هه‌نگاوێكی تری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌ به‌ ئاراسته‌ی پاراستنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆیی و رێگری كردن له‌ زه‌ره‌رمه‌ند بوونی جووتیارانی كوردستان.

شایه‌نی باسه‌، پێشتریش وه‌زیری كشتوكاڵ، به‌ بڕیارێكی تر هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ی قه‌ده‌غه‌ كرد و تا ئاستێك بووه‌ مایه‌ی قازانج كردنی جووتیاران و ده‌ربازكردنیان له‌ كشه‌ی نه‌بوونی بازاڕ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان.

په‌یامنێر/ ئالان ئه‌حمه‌د