سێزده‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

300 كۆمپانیا و 22 وڵات به‌شدارن

بڕیاره‌ له‌ كۆتایى ئه‌م مانگه‌دا سیازده‌یه‌مین پیشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، به‌به‌شداریى سێسه‌د كۆمپانیا له‌ بیست و دوو وڵات بكرێته‌وه‌ و ماوه‌ى چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. جۆرج خۆرى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئای ئێف پی عێراق بۆ رێكخستنى پیشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و كۆنفڕانس، له‌ لێكدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ئێره‌ هه‌رێمى كوردستانه‌، جارێكی دیكه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر نه‌خشه‌ى پیشانگه‌ و كۆنگره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌وپێناوه‌دا له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ سیازده‌یه‌مین پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به‌به‌شداریى سێسه‌د كۆمپانیا و بیست و دوو وڵات، ده‌كرێته‌وه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌وه‌ى ئه‌و پیشانگه‌یه‌ جیاده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ دوو پیشانگه‌ى تایبه‌ت پیشانگه‌ى پڕۆجێكت عێراق هه‌ولێر  كه‌ پیشانگه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تیه‌ بۆ كه‌رته‌كانى بیناسازى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و كاره‌با،  هه‌ر‌وه‌ها پیشانگه‌ى خۆراكى كشتوكاڵى عێراقى هه‌ولێر.