عێڕاق یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ وڵاتانی خاوه‌ن زێڕه‌

عێڕاق له‌ ڕیزبه‌ندی پێنجه‌مدایه‌

ئه‌نجومه‌نى جیهانى زێڕ ئاشکرایده‌كات پێنج وڵاتى عه‌ره‌بى خاوه‌نى نزیكه‌ى هه‌زار ته‌ن یه‌ده‌گى زێڕن، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش عێراقه‌. ئه‌نجومه‌نى جیهانى زێڕ له‌ ئامارێكدا بڵاویكرده‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سعودیه‌ و لوبنان و جه‌زائیر و لیبیا و عێراق، گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گى زێڕیان هه‌یه‌ له‌نێوان وڵاتانى عه‌ره‌بیدا، كه‌ كۆى یه‌ده‌گى زێڕیان بریتییه‌ له‌ نۆسه‌د و نه‌وه‌د و شه‌ش هه‌زار و چوارسه‌د تۆن زێڕ. له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌ بڕى یه‌ده‌گى سعودیه‌ له‌ زێڕ گه‌یشتووەته‌ سێسه‌د و بیست و سێ هه‌زار و سه‌د تۆن، هه‌روه‌ها یه‌ده‌گى لوبنان گه‌یشتووەته‌ دووسه‌د و هه‌شتا و شه‌ش هه‌زار و هه‌شتسه‌د تۆن، له‌كاتێكدا بڕى یه‌ده‌گى زێڕی جه‌زائیر گه‌یشتووەته سه‌د و حه‌فتا و سێ هه‌زار و شه‌شسه‌د تۆن‌، یه‌ده‌گى زێڕی لیبیا گه‌یشتووەته سه‌د و شازده‌ هه‌زار و شه‌شسه‌د تۆن‌، عێراق كه‌ له‌ ریزبه‌ندى پێنجه‌مدایه‌ بڕى یه‌ده‌گى زێڕی گه‌یشتووەته‌ نه‌وه‌د و شه‌ش هه‌زار و سێسه‌د تۆن زێڕ.