سبەی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

سێ تەوەر تاوتوێ دەكرێت


بڕیاره‌ سبەی چوارشەممە 11ی ئه‌یلولی 2019، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام بدرێت و سێ تەوەر تاوتوێ دەكرێت.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە رایگەیاند کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی سبەی چوارشەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێ و سێ تەوەر تاوتوێ دەكرێت.

خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عیراق کە لە رۆژی 8ی ئەیلول ئەنجامدرا.

گفتوگۆکردن لە بارەی کاریگەری و مەترسییەکانی پڕۆژەی سەرژمێری کە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عیراق بکرێت.

گفتوگۆکردن لە بارەی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی.