سه‌در له‌ رۆژی عاشورا له‌نێوان خامنه‌یی و قاسم سوله‌یمانی دا دانیشتووه‌

بۆته‌ هۆی مشتومڕ له‌نێو عێراق

سه‌ركرده‌ی باڵای ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در له‌ ئێران له‌گه‌ڵ رابه‌ری باڵای ئایینی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی و فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه‌ سوپای پاسداران، قاسم سوله‌یمانی-دا بینرا.

ئاژانسی هه‌واڵیی فارس له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر فۆتۆكانی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا موقته‌دا سه‌در له‌ رۆژی عاشورادا له‌ ئێران به‌شداری ده‌كات له‌ ماته‌مه‌كه‌دا له‌ پاڵ خامنه‌یی و قاسم سوله‌یمانی-ه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

سه‌در كه‌ زۆرترین ره‌خنه‌ له‌ ئێران ده‌گرێت، ئێستا له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌دا به‌ ته‌نیشت خامنه‌یی و سوله‌یمانی-ه‌وه‌ سه‌رنجی زۆر لایه‌نی بۆخۆی راكێشاوه‌ و بۆته‌ هۆی مشتومڕ له‌نێو عێراقدا.

سه‌در رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ لێدوانێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ پشتگیری خۆی له‌ حكوومه‌ت بكشێنێته‌وه‌ و دواتر به‌ره‌و ئێران به‌ڕێكه‌وتبوو.

هاوپه‌یمانی سائیرون-ی سه‌ربه‌ سه‌در له‌ كۆی ٣٢٩ كورسی په‌رله‌مان، خاوه‌ن ٥٣ كورسییه‌.

2244