به‌پڕۆژە یاسایه‌ك باری ژیان و گوزه‌رانی كه‌سوكارى شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ باش ده‌كرێت

شاندێكی باڵای لیژنەی پێشمەرگە له‌گه‌ڵ وه‌زیرى كاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان كۆبووه‌وه‌


 شاندێكی بالای لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرۆكایه‌تی رێڤینگ محه‌مه‌د  سەردانی وەزارەتی كاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانی کردو له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازیی لێكرا.

 لێژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ ناوخۆییه‌كان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا  گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی كه‌سوكارى شەهیدانی پێشمەرگەو داواکارییەکانیان و بەدواداچوون بۆ باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانیان و هەروەها چاکسازیکردن لە لیستی شەهیدان كراو هەردوولا تێبینی و راو پێشنیازەکانی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ خستەڕوو.

 لێژنه‌كه‌ ده‌شڵێت ، هه‌ر له‌ کۆبوونەوەكەدا شێوازی هەماهەنگیکردن لەگەڵ یەکتر جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌ بەتایبەت لەكاتى ئامادەکردنی پڕۆژەیاساو ده‌ركردنی بڕیاری پێویست بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی كه‌سوكارى شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌، هەردوولا جەختیشیان لەسه‌ر کاری پێکەوەیی و هەبوونی هەماهەنگیی زیاتر لەنێوانیاندا كرده‌وه‌.

1

شوان عزيز