پاله‌وانێتى تێنستى سه‌رزه‌وی یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت

له‌هه‌ولێر

به‌چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندی تێنسى سه‌رزه‌وی كوردستان ، پاله‌وانێتى تێنسى سه‌رزه‌وی یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى كوڕان به‌رێوه‌ده‌چێت 


له‌پاله‌وانێتیه‌كه‌دا 18 یانه‌ له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان به‌شدارن و ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 12 ى 9 ى 2019 ده‌ستپێكى به‌رێوه‌چوونى پاله‌وانێتیه‌كه‌یه‌ و رۆژانى دواتر به‌رده‌وامی ده‌بێت یارییه‌كان 


پاله‌وانێتى تێنسى سه‌رزه‌وی یانه‌كانى كوردستان یارییه‌كانى له‌شاری هه‌ولێر له‌یاریگاكانى ئه‌كوا پارك و پاركى پێشمه‌رگه‌ له‌كاته‌كانى به‌یانى و ئێواران یارییه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت 

له‌و پاله‌وانێتیه‌شدا یانه‌كانى پله‌ نایاب و پله‌یه‌ك ده‌ستنیشانده‌كرێن