چۆن گوێچكه‌كانمان پاك بكه‌ینه‌وه‌؟

ته‌نها كاتێك ده‌بێت پاك بكرێته‌وه‌ كه‌ پزیشك بڕیار بدات

به‌شێكی زۆر له‌ خه‌ڵك گوێ پاكه‌ره‌وه‌ به‌كارده‌هێنن بۆ پاككردنه‌وه‌ی گوێیه‌كانیان به‌ڵام له‌ راستیدا گوێ پاكه‌ره‌وه‌ زیان ده‌گه‌یه‌نێن به‌ په‌رده‌ی گوێ.

كاتێك گوێ‌ پاكه‌ره‌وه‌ به‌كارده‌هێنیت مۆمی ناو گوێ زۆرتر ده‌به‌یته‌وه‌ ناوگوێ‌ واته‌ پاڵه‌په‌ستۆ ده‌خرێته‌ سه‌ری و زیاتر نزیكی ده‌كه‌یته‌وه‌ له‌ په‌رده‌ی گوێ‌، زیانێكی زۆر به‌و په‌رده‌یه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌ویش ده‌بێته‌ هۆی كۆبونه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌رده‌ی گوێ‌، به‌مه‌ش كه‌ڕوه‌كان و به‌كتریا و ڤایرۆسی جۆراوجۆر ده‌چێته‌ ناو گوێ‌ و ئازاری زۆر توشی گوێ ده‌كات و زۆرجاریش ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ست دانی بیستن .

نابێت هیچ كات گوێیه‌كان پاك بكرێته‌وه‌ دور له‌ ڕێنمایی پزیشك، به‌ پاككردنه‌وه‌ی گوێیه‌كان ته‌نها دوچاری كارێكی هه‌ڵه‌ ده‌بیت وه‌ك ئه‌وه‌ی پێستی ناوه‌وه‌ی گوێیه‌كان دابماڵیت و ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردنێكی زۆری گوێ‌ هه‌ر كه‌ گوێ‌ بخورێنیت زیاتر توشی خوران ده‌بێت، ته‌نها كاتێك ده‌بێت پاك بكرێته‌وه‌ كه‌ پزیشك بڕیار بدات و به‌ ئامێری تایبه‌ت له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕه‌وه‌ پاك بكرێته‌وه‌

سه‌رچاوه‌/ رێگای كوردستان

كوردستان تیڤی/ كامران

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
18,200
گیان له‌ده‌ستدان
670
چاکبوونەوە
10,480
تووشبووان
156,995
گیان له‌ده‌ستدان
5,531
چاکبوونەوە
112,102
تووشبوون
20,381,909
گیان له‌ده‌ستدان
741,684
چاکبوونەوە
13,280,356