خشته‌یه‌كى نوێی دابه‌شكردنى مووچه‌ راگه‌یاندرا و ئه‌م شوێنانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

مووچه‌ى مانگی 6


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند  سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ 15 ى 9 ى 2019 ، مووچه‌ى مانگی 6 ى وه‌زاره‌تى  تەندروستی دابەشدەکرێت.


وتیشى بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌ 16 ى 9 ى 2019  موچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت.
 


سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی و ئابوری راشیگه‌یاند بۆ رۆژى سێشه‌ممه‌ 17 ى 9 ى 2019   موچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان دابەشدەکرێت 


هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند به‌پێى خشته‌ى ئاماده‌كراو بۆ رۆژانى دواتر دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى 453 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غدا كه‌بریاره‌ رۆژانى داهاتوو ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت ،  پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ خێراتر ده‌بێت 

سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی وتیشى تاوه‌كو 24 ى 9 ى 2019 مووچه‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت 

 

 

 

 

 

ئاماده‌كردن و دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز